گرنگی پێشڕەوی هەسەدە!



لە چوارچێوەی شۆڕسی سورییەکان و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هێزەکانی هەسەدە لە زۆر قۆڵەوە پێشڕەوییان کرد، هەندێک ناوچەیان کۆنترۆڵکرد کوردستانی نین.

جیاواز لەو دیوەی پێشڕەوییەکانی هەسەدە کە ڕەنگە خواستی هاوپەیمانانی لەسەر بێت بۆ داخستنی هەندێک ناوچەو جێگەی ستراتیژی و بڕینی رێگەی هاتووچۆی هەندێک هێز، پێشڕەوییەکان ڕەهەندی تریشیان هەیە.

پێش ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کاتێک هێزە کوردییەکان لە کەرکوک بوون، هێزێکی پە..کە..کیش لەوێ بوو، نوێنەری ئەم هێزە لە نێو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوکاتدا هەبوو. ئەم نوێنەرە پێشنیاری کۆنترۆڵکردنی حەویجەی کردبوو، بەڵام بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی ڕەتیانکربوویەوە گوایە حەویجە کوردستانی نییە.

لەوەڵامدا، نوێنەرەکەی پە.. کیش وتبووی،” دوای شەڕی داعش هێزی عێراق بەرەو کەرکوک دێن، گەر حەویجە بگرین ، دێن دانوستانمان لەسەر حەویجە لەگەڵ دەکەن، بەڵام گەر لە کەرکوک بمێنینەوە دێن داوای کەرکوک دەکەن.”

بێگومان دوای نیشتنەوەی تۆزی ئاڵۆزییەکانی سوریاو لە حاڵەتی شاخ گیر نەبوونی گروپە چەکدارەکان لەیەکتری ، درەنگ یان زوو، ئەو هێزانە ڕووی چەکەکانیان بە ئاراستەی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا دەچەرخێنن.

خۆ گەر شەڕ ڕوو نەدات و دانوستان بێتە ئاراوە، ئەوکات هەسەدە دانوستان لەسەر ئەو ناوچە عەرەبییانە دەکات کە کۆنترۆڵیکردوون، بەڵام گەر لەناوچە کوردییەکان بمایەوە، ئەوکات گروپەکان داوای ناوچە کوردییەکانیان دەکرد.

شارەوانی بودجەی بۆ پڕۆژەی سنووری سلێمانی تەرخان کرد
پێت شارەوانی بودجەی بۆ پڕۆژەی سنووری سلێمانی تەرخان کرد
وەزارەتی دارایی دەربارەی لیستی مووچەی مانگی 12 ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی دارایی دەربارەی لیستی مووچەی مانگی 12 ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر