بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لە دەستدا



بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە گەڕەکی کوردسات، کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی و ڤۆلکس ڤاگن تایبەت لە گەڕەکی کوردسات روویدا.

دەشڵێت: “بەداخەوە لەم ڕووداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش بریندارەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

باسی لەوەشکردووە: هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
سەرۆک وەزیرانی سووریا دوایین پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد ئاشکرا دەکات
دوات سەرۆک وەزیرانی سووریا دوایین پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر