سەرۆکی ئێران جەخت لە گرنگیی پەیڕەوکردنی دادگەریی دەکاتەوە و ڕایگەیاند، مرۆڤ کاتێک بە دوای ناسنامەکەیدا دەگەڕێت کە نکوڵی لێ بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکیدا لە تاران باسی لە گرنگیی دادپەروەریی لە کۆمەڵگەدا کرد و ڕایگەیاند ئەەگر دادپەروەریی لە کۆمەڵگەدا بێتە دی شەر ڕوو نادات و بەرەی نەتەوەیی تورک و کورد و عەرەب پێکناهێرنێت.
سەرۆکی ئێران ڕاشیگەیاند، مرۆڤ کاتێک ناسنامەکەی قبوڵ ناکرێت، بەدوای ناسنامەی خۆیدا دەگەڕێت.
پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە ناڕەزایی کاتێک دروست دەبێت کە مرۆڤ هەست بکات مافەکانی پێشێل کراوە، وتی: دەبێت هەوڵ بدەین لەسەر بنەمای دادپەروەری و دادپەروەری مامەڵە بکەین.