بەهۆی دابەش نەکردنی مووچەوە بەشێکی زۆرینەی خوێندنگە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی پەکیان کەوتووەو فەرمانبەر و مامۆستایان داوا دەکەن مووچەکانیان پێ بدرێت.
زیاتر لە هەفتەیەکە مامۆستایان لە بەشێکی زۆری قوتابخانەو خوێندنگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی مووچەوە کە تا ئێستا مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.
هاوکات کارمەندانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە و فەرمانبەران و کارمەندانی ژمارەیەک فەرمانگەی خزمەتگوزاری دیکەش بە هەمان هۆکاری نەبوونی مووچە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆران و فەرمانبەران و مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرووە، وێڕای ئەوەی گوژمەیەک پارەی مووچەی مانگی 10 لە بەغداوە هاتووە کە بڕەکەی 761 ملیار دینارە، بەڵام بە بیانووی کورتهێنانەوە حکومەتی هەرێم تا ئێستا مووچەی دابەش نەکردووە.