مەسرور بارزانی سەردانی بەحرەین دەکات



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە کە ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە کە “ئه م سەردانە بەشێکە لە  هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو”.

بەهۆی بایکۆتەوە دەوامی خوێندنگەو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی پەکیان کەوتووە
پێت بەهۆی بایکۆتەوە دەوامی خوێندنگەو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی پەکیان کەوتووە
نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات
دوات نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات
پەیوەنیدر