شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلەی باسمان کرد لەمەودای 8 و 9 ی مانگ بەشێک ناوچە دەگرێتەوە کاریگەری شتێک زیاتر بووە و دەشڵێت: ئەمشەو لە بەشێكی ناوچەكان باران و هەورە بروسكە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، باران بارین ئێستا لەهەندێ ناوچه دەستی پێکردووە و لەکاتژمێره کانی داهاتووی ئەمشەو 8 لەسەر 9 ی 12ی 2024 کاریگەری بەرفراوان دەبێت و بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و سنوری کۆیە و تەواوی ئیدارەی ڕاپەڕین و سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و زۆرینەی گەرمیان دەگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەیە لەسنوری دهۆکیش هەندێ شوێنی کەم بڕێکی کەم بارێت و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات بەخێرایی مام ناوەند لەهەندێ ناوچەش ئەگەری ڕوودانی هەورە بروسک هەیە.
وتیشی، “کاریگەری ئەم شەپۆله تا کاتەکانی بەیانی درێژەی دەبێت و دواتر کاریگەری تەواو لاواز دەبێت و بەرەو کۆتایی دەروات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بارانەکە بەزۆری ڕێژەکەی لەنێوان کەم بۆ مام ناوەنده و لەهەندێ ناوچەش ئەگەری بارانی باش هەیە و لەشاخاوییه بەرزەکان و بەشێکی ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی بەفر هەیە.