هاوپەیمانی فەتح، گرنگترین تەوەرەی سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا و چاوپێكەوتنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرا دەكات، و جەختیش لەسەر بوونی میكانیزمێكی نوێ دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.
عەلی فەتلاوی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی نزیك لە هاوپەیمانییەكەی ڕایگەیاند”:كۆبوونەوەكە لەچوارچێوەی زنجیرەیەك كۆبوونەوەدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە و ئاستەنگەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەر لەوەی دەنگ لەسەر یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 بدرێت، ئامادەبوونی كوردستانیش لە بەغدا، بەڵگەیە لەسەر بوونی میكانیزمێكی نوێ كە لەلایەن هەرێمەوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەكاردەهێنرێت، لەپێناو چارەسەركردنی هەموو دۆسێكانی نێوانیان”.
فەتلاوی پێیوایە:”گرنگترین تەوەر كە گفتووگۆی لەسەر كرا، ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و غاز و خاڵە سنوورییەكانە بووە بە حكومەتی فیدراڵ، لەگەڵ دیاریكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی، لە ماوەكانی ڕابردووشدا كێشەیەكی زۆر لەنێوان هەردوولادا ڕوویاندا، بەبێ ئەوەی هەوڵ بدرێت گفتووگۆیان لەسەر بكرێت”.
ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتی شاندێكی باڵای حكومی، سەردانی بەغدای كرد و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كەوت.
حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، له كۆبوونهوهی نێوان مهسرور بارزانی و محهمهد شیاع سودانی جەخت لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاری کراوهتهوه.
مهسرور بارزانی ئاماژهی بهوهكردووه، ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئێمە ڕێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لای خۆشیەوە سودانی، دووپاتیکردەوه، کە خواستێکی بەهێزیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی بەشێوەیەک، کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.