حکومەتی هەرێم لەبارەی دۆخی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو ، ئازاد و ئارام و دیموکراتیک و سەقامگیر بێت و مافی هەمو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.