سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، خه‌ڵكی چه‌وسێنراوه و سته‌ملێكراوی سوریا، به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌و كابووس و مڵۆزمه 61 ساڵییه، ده‌ربازبوون.
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ سهرلەبهیانی (8/12/2024)ی زاینیی كۆتایی هات به ڕژێمه دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن و خوێن‌ڕێژ و میراتییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و حیزبی به‌عس و فڕێدرایه زبڵدانی مێژووه‌وه، وه‌ك سه‌رجه‌م حوكم و ڕژێمه خۆسه‌پێن و خوێنڕێژه‌كانی دیكه‌ی پێشووی و خه‌ڵكی چه‌وسێنراوه و سته‌ملێكراوی سووریا، به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، له‌و كابووس و مڵۆزمه 61 ساڵییه، ده‌ربازبوون.
ڕاشیگەیاندووە، ئێستاش سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و حیزب و ڕژێمانه‌ی له ڕابردوودا پشتگیریی ئه‌و ڕژێمه‌یان كرد و به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ و په‌نهان و ئاشكرا، جگه له گوناهباریی قیامه‌ت و لای خوا “عز وجل”و، شه‌رمه‌زاریی دنیا و لای خه‌ڵك، هیچیان نه‌چنیه‌وه.
دەشڵێت: بۆ هه‌موو دنیاش “جارێكی دیكه” ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌واره و ڕژێمانه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆیان ناوه‌ستن و له‌باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵك و میللهتهكانیاندا نین و له‌بن باڵی ده‌وڵه‌ت و هێزه دهرهكییهكاندان، به‌رگه‌ی ڕاپه‌ڕینێكی چه‌ند ڕۆژه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری تووڕه و بێزار ناگرن، له‌مه‌شدا عیبڕه‌ت و په‌ندێكی گه‌وره هه‌یه: (إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبْرَةً لِّأُولِي الْأَبْصَارِ)، بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عێراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هیواداریشین خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی سوریا، دوای قوتاربوونیان، به‌ره‌و خێر‌و خۆشیی و ته‌بایی و هاوكاریی نێوانیان بڕۆن و به‌ڕووحی تۆڵه و بوغز و غه‌ره‌ز پێكه‌وه ڕه‌فتار نه‌كه‌ن.