شۆڕش ئیسماعیل: پەلەبكرێت لە بەنیاتنانی سوپای نیشتمانی یەكگرتووی كوردستان



وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی دەكاتەوە بۆ “بنیاتنانی سوپایەكی نیشتمانی یەكگرتووی كوردستانی” و دەڵێت: گۆڕانکاریەکان و هەل و مەرجی ئێستاش وادەخوازێت ئەم ئامانجە نیشتمانییە باڵایە بە زوویی بەدیبهێنرێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتیی و فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ـی هێزی پێشمەرگە، بە گرنگیەوە باردۆخی ئێستای هێزی پێشمەرگە و کاروبارەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانمان لە چوارچێوەی دوو سەرکردایەتی ناوچەیی و ١١ فیرقەی سەربازیدا تاوتوێکرد.

جەختی كردەوە، پێویستە هەنگاوەکانمان خێراتر و چڕتر بکەینەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی چاکسازی و بنیاتنانی سووپایەکی نیشتمانی یەکگرتووی کوردستانی، کە پارێزگاری لە خاک و خەڵکی کوردستان بکات لە هەر مەترسییەک، کە لە ئێستا و ئایندەدا ڕووبەروومان دەبێتەوە.

دەشڵێت: بێگومان گۆڕانکاریەکان و هەل و مەرجی ئێستاش وادەخوازێت ئەم ئامانجە نیشتمانییە باڵایە بە زوویی بەدیبهێنرێت.

لە منبج شەڕێکی قورس لەئارادایە
پێت لە منبج شەڕێکی قورس لەئارادایە
پێشمەرگەیەکی ونبووی شەڕی داعش لە زیندانەکانی سوریا ئازادکرا
دوات پێشمەرگەیەکی ونبووی شەڕی داعش لە زیندانەکانی سوریا ئازادکرا
پەیوەنیدر