پارەی کارمەندانی سەر سندوق گەیشتووە



کۆمسیۆنی عێڕاق لەسەر نەدانی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان هاتە دەنگ و دەڵێت” وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشی نەکردووە”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بە سایتی فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە، بەغدا ئەو پارەیەی کە بۆ کارمەندانی کۆمسیۆن دانرابوو ڕەوانەی هەرێم هەردووە، و لە ئێستادا بڕی پارەی پێویست لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستاندایە.

ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە 40هەزار کارمەند بەشدارییان لەبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە، کە سەرجەمییان لە فەرمانبەری حکومەت و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و فەرمانبەری یەدەگ پێکهاتبوون.

بەپێی وتەی جومانە غەلای، هەر کارمەندێکی حکومەت کە بەشداری لەبەڕێوەبردنی رۆژی دەنگدناندا کردبێت بڕی 150هەزار دیناری پێ دەدرێت، هاوکات دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان 250هەزار و فەرمانبەری یەدەگ 50هەزار دینار وەردەگرێت.
نزیکەی دوو مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ پێدانی شایستەکانی کارمەندانی سەر سندوق ڕانەگەیەندراوە، هاوکات زیاتر لە 42 هەزار فەرمانبەر و خویندکاری دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان وەک کارمەندی کاتی سەر سندوقەکانی دەنگدانی تایبەت لە 18ـی تشرینی یەکەمی 2024 و دەنگدانی گشتی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024ـی پەرلەمانی کوردستان کاریان کرد، کە بۆ هەر کارمەندێک بەپێی ئەرکەکەی بڕێک  پاداشتی بۆ خەرجدەکرێت.

پێشمەرگەیەکی ونبووی شەڕی داعش لە زیندانەکانی سوریا ئازادکرا
پێت پێشمەرگەیەکی ونبووی شەڕی داعش لە زیندانەکانی سوریا ئازادکرا
ڕوسیا: بەشار ئەسەد سەلامەتە
دوات ڕوسیا: بەشار ئەسەد سەلامەتە
پەیوەنیدر