وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌لامه‌ته و خاكی سوریای به‌جێ هێشتووه.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “به‌شار ئه‌سه‌د بڕیاریدا ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تیی سوریا ببێ و وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت و ڕێنمایی ئه‌وه‌ی داوه به شێوه‌ی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات ئاڵوگۆر بكرێت”.
ڕاشیگەیاندووە، ڕوسیا به‌شداری له دانوستان بۆ ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات له سوریا ناكات، به‌ڵام مۆسكۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا له گفتوگۆدایه.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان بەشار ئەسەد و ژمارەیەك لە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان، ئەسەد بڕیاری داوە دەستلەكاربكێشێتەوە و وڵات بەجێبهێڵێت.
هاوكات، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا وتویەتی، “بەشار ئەسەد سەلامەتە و دەزانن لەكوێیە، بەڵام ناتوانن بیڵێن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەشار ئەسەد لەڕێگەی فڕۆكەیەكەوە لە دیمەشق هەڵاتووە و لە ئاسمانی وڵاتەكەیدا فڕۆكەكەی دیارنەماوە و ئەگەری پێكران و تێكشكاندنی فڕۆكەكەی هەیە.