ئاژانسی فەزای ئەمریكایی “ناسا”، هەسارەیەك لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر دەستتنیشان دەكات كە قەبارەكەی هێندەی زەوی دەبێت و لە دووری نزیكەی 100 ساڵی ڕووناكییەوە بە دەوری ئەستێرەیەكی بچوكدا دەسوڕێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی تیلسكۆپی فەزایی TESS، ئاژانسەكە هەسارەكەی دەستنیشان كردووە كە بە TOI 700 e ناودەبرێت و بەدەوری ئەستێرە كورتەباڵا بچوكەكە
M TOI 700 دەسوڕێتەوە.
هەسارەكە چوارەم هەسارەی لەو شێوەیەیە كە لەو ناوچەیە دۆزراونەتەوە و بەدەوری ئەو ئەستێرەيەدا دەسوڕێنەوە و دەشێت بۆ ژیان لەباربن، بەو پێیەی ناوچەكە دەكەوێتە ڕووبەرێك كە ئەگەری هەیە ئاوی شل لەسەر ڕووی هەسارەكە بوونی هەبێت.
لەوبارەیەوە “ناسا” لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”قەبارەی هەسارەكە دەگاتە لەسەدا 95ی قەبارەی زەوی و ئەگەر هەیە بەردین بێت”.
پێشتر زانایان سێ هەسارەیان لە دەوری ئەستێرەیەك دۆزییەوە كە بە
TOI 700 b و c و d، ناودەبرێت و هەموویان دەكەونە ئەو ناوچەیەی ڕەنگە شیاوبن بۆ ژیان.
بەپێی “سی ئێن ئێن”، ئەگەرەكان ئاماژە بە بوونی ئاوی شل دەكەن لەسەر ڕووی هەسارەكە كە دەكرێت هەبێت، یان ڕەنگە ڕۆژێك لەڕۆژان هەبوبێت و شیاو بێت.
ئیمیلی گیڵبرت لە ئاژانسی “ناسا” لە باكووری كالیفۆرنیا كە سەركردایەتی كارەكەی كردووە دەڵێت:”ئەوە یەكێكە لە سیستمێكی كەم كە چەندان هەسارەی هەمەجۆر و بچوكی تێدایە لەو ناوچەیەی لەبارە بۆ ژیان. ئەمەش وا لە سیستمی TOI 700 دەكات، هەلی زیاتر بۆ بەدواداچوون بڕەخسێنێت”.