سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەماناتران دەکات ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمان ئامادە بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد سلێمان، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ڕایگەیاند، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمیر 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن..
تا ئێستا کارنامەی دانیشتنەکە ڕانەگەیەندراوە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا پەرلەمانتاران سویندی یاسایینا خوارد.
دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه ده‌رگای خۆپاڵاوتنى بۆ هه‌رسێ پۆسته‌كانی (سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان) كرده‌وه و له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ی نوێ، ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ ئه‌م پۆستانه پێشکەش كران.
بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له (هه‌ڵگورد نه‌جیب عوسمان، ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، میران محه‌مه‌د عه‌باس، كورده‌وان جه‌مال محه‌مه‌د) خۆیان کاندید كرد.
بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له (به‌هجه‌ت عه‌لی ئیبراهیم، مه‌رد عه‌لی ڕه‌سول، ئازاد محه‌مه‌دئه‌مین حه‌سه‌ن، ئومێد عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، عه‌دنان حوسێن حه‌سه‌ن) خۆیان کاندید كرد.
بۆ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانیش هه‌ریه‌ك له (هاڤین سه‌عید خزر، شیرین یونس عه‌بدوڵا، شلێر غه‌فوور ساڵح، سه‌وسه‌ن كاكه مه‌م محه‌مه‌د، ڕامی نورى عۆدیش، نه‌جده‌ت نورى محه‌مه‌د) خۆیان کاندید كرد.
به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕێككاره یاساییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌ناو هۆڵى دانیشتن، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه بڕیاریدا پشوویه‌ک وەربگیرێت تاوه‌كو ڕێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان دروست ده‌بێت.
دوای وه‌رگرتنی پشووه‌كه، دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا.