یەکەم پەیامی عەبدی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد



فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد ڕایگەیاند، لە ساتێکی مێژوویداین و داوش دەکات لە سووریای نوێدا مافی هەموو سوورییەکان زامن بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بە بۆنەی کەوتنی ڕژێمی ئەسەد بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ساتێکی مێژووییە لە سووریا کە کەوتنی ڕژێمی سەرکوتکاری دیمەشق دەبینین.

عەبدی ڕاشیگەیاند، ئەم گۆڕانکارییە هەلێکە بۆ بنیادنانی سووریای نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی و دادگەریی و مافی هەموو سوورییەکانی تێدا زامن بکرێت.

لای خۆشیەوە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، “سەردەمی سەرکوتکردن کۆتایی هات”.

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت: “ئەمڕۆ لاپەڕەی ڕابردوو دەپێچرێتەوە و دەرگای ئومێد بۆ یەکخستنی هەوڵی سوورییەکان لە پێناو داهاتوویەکی باشتر دەکرێتەوە کە لەسەر دادگەریی و دیموکراسی بنیاد بنرێت”.

بەرپرسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان داواشی کرد کە “با چەکەکان بێدەنگ بکەین و دیالۆگ بکەینە بنەمای ئاشتی و بنیادنان”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند
پێت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق ڕاگیران
دوات گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق ڕاگیران
پەیوەنیدر