بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند



بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەستێکی دەوامی هەفتەدا، هەریەکە لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە دوو مانگە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و وێڕای هاتنی 761 ملیار دینار لە بەغدادەوە وەک مووچەی مانگی 10، بەڵام بەنیانووی کورتهێنان حکومەتی هەرێم دابەشی نەکردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
یەکەم پەیامی عەبدی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد
دوات یەکەم پەیامی عەبدی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد
پەیوەنیدر