هونەر تۆفیق
سێناتۆری ئەمریکی ڕیچارد بلاک لە ٢٠٢١ دا دەڵێت : هەرکە دیمەشق کەوت ، هەمووی چەند مانگێک ناخایەنێت بەیروت و عومان و بەغدا و تارانیشی پێوە دەکەوێت .
بلاک ڕوخاندنی دیمەشق بە درێژەی ئەو پرۆژەیە دەزانێت کە بوش و رامسفیڵد لە ٢٠٠١ دا ئامادەیان کرد و لەپێشدا ئەفغانستان و عێراقیان جێبەجێکرد . دواتر لە لیبیادا ٢٠١١ دا زیندووکرایەوە .
لەوکاتەوە دیمەشق دیواری بەرگری کردنە لە درێژکردنەوەکە ،
کە لە ١٠٠ وڵاتەوە ، هەزاران چەکداری جۆراوجۆری تێدا دەجەنگێن .
وەک جولانی خۆی دەڵێت ٪٣٠ ی پێکهاتەی چەکدارەکانی خەڵکی دەرەوەی سوریان ..
هێزێکی ئۆپۆزسیۆن کە جەربەزەترین چەکدارەکانی ئەو ٪٣٠ یەی دەرەوەی گەلانی سوریا خۆی بن ، دەشێت ئەو شەڕە بە شۆڕش دابنرێت ؟؟
لەدیدی ئەمریکا و تورکیاوە ، بەڵێ دەشێت ..
چونکە ئەزموونی بەتاڵەبانکردنی ئەفغانستان بۆ هەریەکەیان باشترین بەڵگەبوو .
مۆدێلی بە تاڵەبانکردنی ئەفغانستان بۆ ئەمریکا سەرباری ئەوەی شکست بوو ، دەستەمۆکردنی ئەو ئیسلامیە توندڕەوانەیە کە بەدوژمنی یەکتر دادەنران .
بۆ تورکیاش وەک براگەورەی ئیمارەتی ئەفغانستانی تاڵەبانیەکان ، پێگەیەکی ئابووری و سیاسی نزیکە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە . .
ئەو ئەزموونە لە سوریاشدا بۆ هەردوولایان شیاوترینە کە میرتەقی خانەکەی تاڵەبان لە کەسی ئەبو محەمەد جولانی دا دروست بکرێتەوە و ئیمارەتی سوریا بەڕێوە بەرێت !
ئەگەر بەقەد ئەم خێراییەی هەرەسی ئەسەدیەکان ، پرۆسەی بەتاڵەبانکردنی سوریا تێپەڕبێت ، پراکتیک کردنەوەی لەعێراقدا هێندە زەحمەت نابێت ، خێراتر لە هەرەسی حکومەت و سوپاکەی ئەسەد ، لە بەغداشەوە ئەمیرێک زیندوودەکرێتەوە و ئیمارەتی عێراقی وەک چارەسەر لێوە رادەگەیەنرێت .