سبەینێ‌ نەوت لە چەند ناوچەیەكی سلێمانی دابەش دەكرێت



قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، سبەینێ‌ كۆتا بەشە نەوتی سپی لە چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە و سەنگاو و ئاغجەلەر دابەش دەكرێت.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەبارەت بە کۆتا بەشە نەوتی سپی بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، ڕۆژی دوو شەممە 9/ 12/ 2024 لە چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە و سەنگاو و ئاغجەلەر دوا قۆناغی نەوت دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن .

جەختیشی كردۆتەوە، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بەهاووڵاتیان دەدرێت.

بەهای لیرەی سوری داڕما
پێت بەهای لیرەی سوری داڕما
“بەشار ئەسەد ڕایكرد”
دوات “بەشار ئەسەد ڕایكرد”
پەیوەنیدر