ڕووسیا و ئێران و تورکیا لەسەر سووریا ڕێککەوتن



هەرسێ وڵاتانی تورکیا و رووسیا و ئێران لەسەر ڕاگرتنی ئاڵۆزی و گرژییەکان لە سووریا ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ شەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2024، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای کرد، کە ڕووسیا و ئێران و تورکیا ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا “لە کاتی کۆبوونەوەی ئاستانە لە دەوحە لە نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیا ڕێککەوتن کرا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سوریا، هەنگاوەکانیش بە کرداری لەسووریا دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گومانێک لەوەدا نییە پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا ئاسایی دەبێتەوە.

هاوکات لەلایەکی ترەوە عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ڕێککەوتن کراوە و دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، پێویستە حکومەتی سووریا و گرووپەچەکدارەکان و ئۆپۆزسیۆن دەستپێبکات.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرسێ وڵات هاوڕانا لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، من بۆ ئەوە ڕاسپیردراوم لەگەڵ حکومەتی سووریا گفتوگۆ بکەم و پشت بەخوا هەمووشتێک چارەسەر دەبێت.

ئەم وتانەی عێراقچی لەکاتێکدایە، پێشڕەوییەکانی تەحریر شام و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە، هاوکات پش نیوەڕۆی ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی گەمارۆدانی دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیەندرا، و سەرجەم جوڵەکان بەرەو کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەبینرێن.

لیوا ئەیوب: زگی تێر ئاگای لە زگی برسی نیە
پێت لیوا ئەیوب: زگی تێر ئاگای لە زگی برسی نیە
هەرێم نزیکەی 200 ملیۆن لیتری دابەشکردووە
دوات هەرێم نزیکەی 200 ملیۆن لیتری دابەشکردووە
پەیوەنیدر