ئەنجوومەنی سەربازی منبج هەواڵێكی تورکیا بە درۆ دەخاتەوە



ئەنجوومەنی سەربازی منبج هەواڵی گرتنی گوندی تەل ئەسوەد بەدرۆدەخاتەوە و دەڵێت” گرووپێک لە چەکدار ویستیان دزە بکەن و شکستیان پێ هێنرا”.

لە ڕاگەیەدراوێکدا، ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بەوەدا، گووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هەواڵێکی ناڕاستیان لەبارەی منبج بڵاوکردۆتەوە و گوایە توانیویانە چەند ناوچەیەک بگرن، وەک ئەنجوومەن سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە کە تورکیا بلاویکردۆتەوە و ئەو هێرشە تێکشکێنراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کاتژمێر 2ـی بەرەبەیان گرووپێکی چەکداری کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان لێ دەکرێت چونەتە ناو گوندی تەل ئەسوەدی باشووری کانتۆنی منبج، و شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕووبەڕویان بوونەتەوە و شەر ڕوویداوە، پەلامارەکە تێکشکێندراوە و چەتەکان هەڵاتوون.

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی 24 کاتژـیری ڕابردوودا گۆڕانکارییەکی گەورە لە سووریا ڕوویدا و هێزەکانی هەسەدە توانییان نزیکەی 40 لە سەدی خاکی سووریا بگرنە دەست و ڕووبەڕووی گرووپە چەکدارەکان ببنەوە، هاوکات گرووپە چەکدارەکان و دەستەی تەحریر شام لەپێشڕەویدان بەرەو دیمەشق و هێزەکانی سەر بە ئەسەد لە دەوروبەری دیمەشق بەرەو سەنتەری دیمەشق پاشەکشێیان کرد، و لەمیدیاکان وا بڵاوبۆتەوە دەسەڵاتی ئەسەد تەنها چەند کاتژمێرێکی ماوە و کۆتایی پێدێت.

نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەسەد هاتنە خاکی عێراقەوە
پێت نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەسەد هاتنە خاکی عێراقەوە
کەوتنی ‘دیمەشقەکەی ئەسەد’ لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبینن…
دوات کەوتنی ‘دیمەشقەکەی ئەسەد’ لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبینن…
پەیوەنیدر