کەوتنی ‘دیمەشقەکەی ئەسەد’ لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبینن…



هۆرڤان ڕەفعەت –  ڕۆژنامەنووس

ڕوسیا باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکشێنێتەوە، حەشدی شەعبی عێراقی بەرەو سنوورەکانی عێراق دەستیان بە کشانەوە کردووە.

حزبوڵای لوبنانی, زۆرینەی هێزەکانی بردووەتەوە سنووری لوبنان، سنوورەکانی ئوردن و عێراق لە دەست سوپای ئەسەددا نەماون.

دۆستەکانی بەشار ئەسەد، هەموویان بەرامبەر پێدراوی دیکە و لە ترسی هەڕەشەی بە ئامانجگیرانی کەسایەتییەکانی و بەرژەوەندییە گەورەکانیان یەک لەدوای یەک لە سووریا دەکشێنەوە و دیمەشق چۆڵ دەکەن.

سووریا بۆ ئێران بووەتە قەڵغانی بەرگری و قۆچی قوربانی، بەڵام قوربانییەک، کە پێشتر دەمارەکانی خۆی بە خوێنی خەڵکی خۆی گۆش کردبوو، ئەمەی ڕوودەدات دەرئەنجامی حەوتی ئۆکتۆبەرە.

سەرکردەکانی حەماسی هەڵخەڵەتێنراو، سەرکردەکانی حبزوڵای لوبنانی، ئەسەد و بەشێکی گەورە لە سەرکردەکانی پڕۆژەی هیلالی شیعی بۆ هەمیشە لەناوبران.

تا ئێستاش پێتان وایە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریکا ئاگاداری جووڵەی پێنج هەزار گەنجی فەڵەستینی غەززە نەبوون؟ کە ماوەی ساڵێکی ڕەبەق خۆیان ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل!

عەمامە سپییەکەی عێراق و ژمارەیەک هاوەڵی دیکەی لە بەرەکەی بەم زووانە بە دیداری براکانیان شاد دەبن.

 

ئەنجوومەنی سەربازی منبج هەواڵێكی تورکیا بە درۆ دەخاتەوە
پێت ئەنجوومەنی سەربازی منبج هەواڵێكی تورکیا بە درۆ دەخاتەوە
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا
دوات بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا
پەیوەنیدر