لە بەدلیسی باکووری کوردستان 23 ئۆتۆمبێل به‌ یه‌كیاندادا و 31 كه‌س بریندار بوون



لە شارۆچکەی تاتوان سەر بە پارێزگاتی بەدلیس، 23 ئۆتۆمبێل پێکیان دادا و بە پێی زانیارییە بەراییەکان 31 کەس بریندار بوون.

بە هۆی بوونی تەمێکی چڕ و سەهۆڵبەندان، زنجیرە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەی نێوان بەدلیس بۆ تاتوان ڕووی دا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی جەندەرمە، پۆلیس، ئافاد و فریاکەوتن گەیشتنە ناوچەکە.

لە ڕووداوەکەدا 23 ئۆتۆمبێل پێکیان دادابوو و بە پێی زانیارییە بەراییەکان 31 کەس بریندار بوون.

بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانەی تاتوان ڕاگواستران و ئۆتۆمبێلەکانیش لەسەر ڕێگەکە هەڵگیران و ڕێگەی هاتۆچۆ کرایەوە.

لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی هەرێم هەست بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئەخلاقی ناکەن
پێت لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی هەرێم هەست بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئەخلاقی ناکەن
کافتریای (نایت تو نایت) داخرا
دوات کافتریای (نایت تو نایت) داخرا
پەیوەنیدر