کافتریای (نایت تو نایت) لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەکان داخرا.
قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبونی مناڵی خوار 18 ساڵ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کافتریای (نایت توو نایت) لە شەقامی سالم داخرا و خاوەنەکەشی رووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی کافتریای (نایت تو نایت) چارەسەر نەکردنی کێشەی سیستەمی کامێراکانی شوێنەکەیەتی لەگەڵ نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن و پیشەکەی.
ئەوەشی خستەروو: بەپێی رێنماییەکانی کارکردن نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره یاخوود جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێرمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان ڕێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.