بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کڵێسای نۆتەردام لە فەڕەنسا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کڵێساکەی نۆرتەردام نزیکەی 40 سەرۆک و بەرپرسی وڵاتان بەشدار دەبن هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تیایدا بەشدار دەبن و، لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساوە پێشوازیان لێدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوای پێنج ساڵ لە سووتانی ئەم کڵێسایە دوای نۆژەنکردنەوەی ئەمڕۆ دەکرێتەوە ئەم کڵێسایە، بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕەکێشەکانی پاریس دەدانرێت کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن.