عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات لە سوریا



ئەمڕۆ هەینی وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات لە سوریا ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی عێراق كران ترسناك بوون.

باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، ئەوەی لە سوریا ڕودەدات ئاڵۆزەو عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات تیایدا.

ناوبراو وتیشی ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی عێراق كران ترسناك بوون، دابەشكردنی سوریا هێڵی سورە بۆ عێراق.

هاوکات وتیشی، عێراق توانی ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنێت ڕووبەڕوی ناوچەكە بووەوە. عێراق هێشتا بەشێكی چالاكە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا.

دەزانن  بۆ خەڵکی(حەماە) ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بوون ؟
پێت دەزانن  بۆ خەڵکی(حەماە) ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بوون ؟
باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد
دوات باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد
پەیوەنیدر