هێزەکانی شەڕڤانان لە دێرزۆر و ڕۆژئاوای فورات بڵاوکرانەوە



سوپای ڕژێمی سووریا لە ناکاو لە دێرزۆر کشانەوە و شەڕڤانان لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییاندا هێزەکانیان لە شارەکە و ڕۆژئاوای فورات بڵاوکردەوە.

ئەمشەو ئەنجومەنی سەربازیی دێرزۆر کە سەر بە هیزەکانی سووریای دیموکراتە ڕایگەیاند، لە پێناوی پاراستنی هاووڵاتییان لە گروپەکانی سەر بە تورکیا و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، هێزەکانیان لە ناو شاری دێرزۆر و دەوروبەری و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات بڵاوکردەوە.

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە سوپای ڕژێمی سووریا لە ناکاو لە ناوچەکە کشانەوە.

ئەنجومەنی سەربازی دێرزۆر ڕاشیگەیاند، ئامانجیان لە بڵاوکردنەوەی هێزەکانیان لەو ناوچانەدا پاراستنی ئاسایشی خۆیان و هاووڵاتییانە و جەختیشیکردەوە کە ئەرکەکانیان بە تەواوی جێبەجێ دەکەن.

داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە لە پێناو پاراستنی خاکەکەیان پشتیوانی هێزەکانیان بکەن دژی هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر ناوچەکانیان.

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد
پێت باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد
پێشبینییەکەی بۆ کوژرانی نەسروڵای ڕاست دەرچوو و ئێستاش دەڵێت: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
دوات پێشبینییەکەی بۆ کوژرانی نەسروڵای ڕاست دەرچوو و ئێستاش دەڵێت: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
پەیوەنیدر