ئەردەن سنووری لەگەڵ سووریا داخست



بە هۆی پەرەسەندنی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی سووریاوە، ئەردەن سنووری لەگەڵ ئەو وڵاتە داخست.

ئەمڕۆ هەینی، مازن ئەلفەرایە، وەزیری ناوخۆی ئەردەن ڕایگەیاند، بە هۆی بارودخی ئەمنیی ناوچەکانی دەوروبەری باشووری سووریا، بڕیاریان دا دەروازەی سنووریی جابر لەگەڵ سووریا دابخەن.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی ئەردەن و بارهەڵگرەکان دەدرێت ئەردەن، بەڵام ڕۆشتن بەرەو خاکی سووریا قەدەغە دەکرێت.

وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێستای سووریا دەکات و هێزە چەکدارەکانیش بەردەوامن لە پاراستنی سنوورەکان.

زیاتر لە هەفتەیەکە ڕێکخراوی تەحریر شام و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی ڕژێمی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستا حەلەب و حەما و چەندین شارۆچکەیان کۆنترۆڵ کردووە و بەرەو حومسیش پێشڕەوی دەکات.

عێراق و ئێران و سووریا جەخت لە پاراستنی وڵاتەکانیان لە هێرشی گروپە چەکدارەکان دەکەنەوە
پێت عێراق و ئێران و سووریا جەخت لە پاراستنی وڵاتەکانیان لە هێرشی گروپە چەکدارەکان دەکەنەوە
میدیای فەرمیی یەکێتی: به‌بودجه‌ و داهاتی ناوخۆ ده‌توانرێت مووچه‌ی سێ مانگ دابه‌ش بكرێت
دوات میدیای فەرمیی یەکێتی: به‌بودجه‌ و داهاتی ناوخۆ ده‌توانرێت مووچه‌ی سێ مانگ دابه‌ش بكرێت
پەیوەنیدر