سەرۆک کۆمار هۆشداری دەدات لە ئاکامی ڕووداوەکانی سووریا لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی



سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردن لە وەزیری دەرەوەی سووریا هۆشداری دا لە ئاکامەکانی دۆخی ئەمنی سووریا و ڕایگەیاند، پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆک کۆمار د.لەتیف ڕەشید لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی لە بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا کرد.
نووسینگەی سەرۆک کۆمار بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەرتاسەری ناوچەکە کرا و سەرۆک کۆمار پەرۆشی عێراقی بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا دووپاتکردەوە بەشێوەیەک کە یەکپارچەیی و سەلامەتی گەلەکەی بپارێزێت و هۆشداریشی دا لە ئاکامەکانی ئەم ڕووداوە ئەمنیانە کە پێویستی بە ڕێوشوێنی بەپەلە هەیە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
سەرۆک کۆمار هەڵوێستی عێراقی بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی و سەروەری دەوڵەتی سورویا دووپاتکردەوە و پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەک کرد کە ببێتە هۆی گەیشتن بە چارەسەرێک کە ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ هەموو خەڵکی سووریا دەستەبەر بکات و ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق هەموو هەوڵەکانی خۆی تەرخان دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە پشتگیری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی ئێستای سوریا هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی و سوپاسی هەڵوێستەکانی عێراقی کرد لە پشتیوانی سووریا .
وەزیری دەرەوەی سووریا باسی ئەو پەیوەندی و ڕاوێژانەی کرد کە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی سووریا و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش کردەوە بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە.
میدیای فەرمیی یەکێتی: به‌بودجه‌ و داهاتی ناوخۆ ده‌توانرێت مووچه‌ی سێ مانگ دابه‌ش بكرێت
پێت میدیای فەرمیی یەکێتی: به‌بودجه‌ و داهاتی ناوخۆ ده‌توانرێت مووچه‌ی سێ مانگ دابه‌ش بكرێت
داهاتی سلێمانی 13 ملیار دینار کەمیکردووە
دوات داهاتی سلێمانی 13 ملیار دینار کەمیکردووە
پەیوەنیدر