مەزڵوم عەبدی: پەیوەندیمان لەگەڵ تەحریری شام هەیە و داعش دەستی بە هێرش کردووە



فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریری شامدا هەیە و داعشیش لە نزیک کەمپی هۆل دەستی بە هێرش کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ پاراستنی هاووڵاتییان کردووە و ئامادەشن لەگەڵ هەموولایەنەکان دانوستان بکەین لە نێویشیاندا تورکیا.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە هاوکاری ئەمریکا ئاوارەکانی شەهبایان ڕزگارکرد و بەرگریش لە دانیشتووانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکەن کە دوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەبن.

مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریری شام هەیە، کە کاریگەرترینی ئەو گروپانەیە کە هێرشیان بۆ دەستگرتن بەسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستپێکردووە.

عەبدی هۆشداریشیدا لەوەی داعش ئەو دۆخەی ئێستای سووریا بقۆزێتەوە و ڕایگەیاند، لە نزیک کەمپی هۆل دەستی بە هێرش کردووە و مەترسی لەسەر کەمپەکە هەیە.

ئەردۆغان: ئامانجی گروپە چەکدارەکان دیمەشقە و هیوادارین بەردەوام بن
پێت ئەردۆغان: ئامانجی گروپە چەکدارەکان دیمەشقە و هیوادارین بەردەوام بن
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد
دوات وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد
پەیوەنیدر