لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی نۆیەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ دەکرێت



بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی نۆیەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ دەکەین.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەشەخۆراکی هەشتەم دابەشکراوە و تەنیا لە چەند مەڵبەندێک کێشەی کەمی رۆنی شل هەبووە و ئێستا رۆژانە رۆنیان بەدەست دەگات و راستەوخۆ دابەشی دەکەن.

هاوکات ڕاشیگەیاند، بۆ ئەم مانگە پێنج مادەی خۆراکی دابەشدەکرێت. دەشڵێت، لە سەرتاسەری عێراق گرفتی کەمی رۆنی شل هەیە.
بەوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، هەموو مادە خۆراکییەکان بەشی پێویست لە کۆگاکاندا بەردەستن تەنیا رۆنی شل نەبێت کە لەهەموو عێراق گرفتی کەمی رۆنی زەیت هەیە.

نۆیەم سەبەتەی خۆراک لە پێنج مادە پێکدێت:
برنج: سێ کیلۆگرام
شەکر: یەک کیلۆگرام
رۆنی شل: یەک لیتر
لەتکەنۆک: یەک کیلۆگرام
دۆشاوی تەماتە: 400 گرام

نرخی زێڕ ناجێگیرە
پێت نرخی زێڕ ناجێگیرە
ئافرەتێک لە ناحیەی چوارقوڕنە بە هۆی ئەشکەنجەی هاوسەرەکەیەوە گیانی لەدەست دا
دوات ئافرەتێک لە ناحیەی چوارقوڕنە بە هۆی ئەشکەنجەی هاوسەرەکەیەوە گیانی لەدەست دا
پەیوەنیدر