ئارین مەسرور بارزانی پۆستێكی گرنگی لە حكومەتی هەرێم پێدراوە



ئارین مەسرور بارزانی، پۆستی سەرۆكی یەكەی هاریكاری وڵاتانی كەنداوی لە حكومەتی هەرێم پێدراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێكی ئیماراتی ڕایگەیاند، پێشوازی لە ئارین مەسرور بارزانی كردووە و وەکو سەرۆكی یەكەی هاریكاری وڵاتانی كەنداو لە حكومەتی هەرێم ناویهێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەتیفە بن محەمەد بن رەشید ئال مەکتوم، سەرۆكی دامەزراوەی رۆشنبیری و هونەری دوبەی و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی دوبەی، لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە “خۆشحاڵ بوم بە دیدارم لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانی، كوڕی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق و سەرۆكی یەكەی ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە حكومەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

هاوکات لەتیفە بن محەمەد ئال مەكتوم، لەبارەی دیدارەكەوە وتویەتی، باسم لە كارە پێشەنگەكانی ئیمارات لە بواری پەرەپێدانی كاری حكومیدا بۆ وەفدەكە كرد و تاوتوێی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردولامان لە بواری كولتورو مەعریفە جۆراجۆرەكاندا كرد.

شایەنی باسە، بەگوێرەی ئەو وێنانەی لەتیفە بن محەمەد بڵاویکردووەتەوە، شاندەکەی حكومەتی هەرێم كە لەگەڵ شاندێکی دوبەی كۆبوونەتەوە، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەبینرێت.

ئافرەتێک لە ناحیەی چوارقوڕنە بە هۆی ئەشکەنجەی هاوسەرەکەیەوە گیانی لەدەست دا
پێت ئافرەتێک لە ناحیەی چوارقوڕنە بە هۆی ئەشکەنجەی هاوسەرەکەیەوە گیانی لەدەست دا
خانمی یەکەم سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرد
دوات خانمی یەکەم سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرد
پەیوەنیدر