خانمی یەکەم سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرد



شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە. خانمی یەکەم سەردانی کۆشک و بەشەکانی پێشانگاکەی کرد،  لەکاتێکدا شەشەمین خولی پێشانگاکە بەڕێوەچوو.
پێشانگاکە بە بەشداری زۆرێک لە کتێبخانە و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و عەرەبی و بیانی بەڕێوەدەچێت، هەروەها کورتە باسێکی لەسەر نوێترین چاپەمەنی چاپکراو لە بوارە جیاجیاکان پێدرا.
هەر لە میانەی سەردانەکەیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختیکردەوە کە سازکردنی ئەم پێشانگایە لە شاری سلێمانی خاڵی دەستپێکێکە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان کەلتوورە جیاوازەکان و ئاڵوگۆڕی بیروراکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشانگاکە سەکۆیەکی ڕۆشنبیری و فیکرییە بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی بەرهەمە ئەدەبییەکان لەنێوان نووسەران و بیرمەندان و ڕوناکبیران و بەهێزکردن هاوئاهەنگی لەگەڵ خوێنەران.

هاوکات خانمی یەکەم لە سەردانەکەیدا وتەیەکی نووسی کە تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە و کە لە بەرژەوەندیی گشتییە، کە گوزارشت لە گرنگیدانی گەورە دەکات بە کتێب و کەلتوورە جیاوازەکان لەنێو توێژە بەرفراوانەکانی کۆمەڵی سلێمانیدا ، هاوکات ستایشی بەرهەمە ئەدەبی و کەلتوورییەکان و نمایشکردنیانی کرد، بەتایبەتی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن دامەزراوەی شەهیدانەوە بڵاوکراونەتەوە، کە چەندین بابەت و وێنەی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوویان لەخۆگرتبوو، وەک گۆڕی بەکۆمەڵ و شاڵاوەکانی ئەنفال و کوشتنی مەدەنی بێ دیفاع.

 

ئارین مەسرور بارزانی پۆستێكی گرنگی لە حكومەتی هەرێم پێدراوە
پێت ئارین مەسرور بارزانی پۆستێكی گرنگی لە حكومەتی هەرێم پێدراوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا مەرجی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە
دوات وەزارەتى خوێندنى باڵا مەرجی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە
پەیوەنیدر