وەزارەتى خوێندنى باڵا مەرجی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، کە وڵاتی کۆماری چینی میللی لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو، زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر .
هاوکات وەزارەتەکە کۆمەڵێک مەرجی دیاری کردووە، هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات:

1. بڕوانامەی دەرچون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت ڕاستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس )ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە) بەپێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
6. تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (٤٥) ساڵ زیاتر بێت.
7. دەبێت بە لایەنی کەم (٣) سێ ساڵ ئەزمونی کارکردنی هەبێت و بە نوسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزمونی کارکردنەکەی بکرێت.
8. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10. سکرین شۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکاریەکت پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریەکەت بە سەرکەوتویی پێشکەش کراوە.

مەرج و ڕێنمایی تایبەتى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنى ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

خانمی یەکەم سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرد
پێت خانمی یەکەم سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرد
لاهور شێخ جەنگی و مالكى: نابێت قوتی خەڵك بەهۆكاری گەندەڵی كێشەی بۆ دروست بكرێت
دوات لاهور شێخ جەنگی و مالكى: نابێت قوتی خەڵك بەهۆكاری گەندەڵی كێشەی بۆ دروست بكرێت
پەیوەنیدر