دۆخی وشكی كەش و بێ‌ بارانی تاوەكو كەی بەردەوام دەبێت؟



ماوەیەکە هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری سیستەمێکی پەستانی بەرزدایە و کەشێکی سەقامگیر و وشکی بەناوچەکە بەخشیوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێكی گشتگیری باران بارین ناوچەكەمان بگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە بۆ ماوەی کاتی لەناو هەفتەی داهاتوودا بە تایبەت ناوەڕاستی هەفتە پەستان دابەزێت و بەوهۆیەوە بڕێک هەور لەدەریای خەزەرەوە له ڕێگای ئاڕاستەی بای خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات بێنە ناوچەکە لەهەمبەر گونجانی بارودۆخ لەمەودای 8 بۆ 9ی مانگ بەتایبەت ئەگەری هەیە بارانێکی کەم ناوچەی جیا جیا بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەیەکی تریش کەشی وشک و کەمبارانی باڵادەستە لەسەر ناوچەکانمان بەهۆی هاتنی سیستەمێکی تری پەستان بەرزی زەبەلاح لەدوای ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بۆ ماوەیەکی تریش، کەئەمەش وەکو دیوارێک دەبێتە بەربەست و ناهێڵێ شەپۆلەکانی دابارین بگەنە ناوچەکه سیستەمی پەستان بەرز وادەکات خێرایی باش بەگشتی ئاسایی لەسەرخۆ بێت و مەگەر بۆ ماوەی کاتی کەپەستان دابەزێت جوڵەیەکی زیاتر لە لە سەرخۆیی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە زیاتر و بەڕێژەی 3 تا 5 پلەی سیلیزی بەهۆی هاتنی تەوژمە هەوایەکی تاڕادەیەک گەرمی نیمچە خولگەیی لەباشورەوە کەئەمەش نیشانەی باشە ئاماژەی دابەزینی پەستان و گۆڕانکاریە بۆ دواتر و بەتایبەت ئەگەر هەیە بۆ دەورووبەری ناوەڕاستی مانگ و بەتایبەت دوای ناوەڕاستی مانگ پێش کۆتاییەکانی پاییز بێتە هۆی هاتنەوەی شەپۆلێکی گشتگیر و باشی دابارین.

شارەوانی هەولێر ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت
پێت شارەوانی هەولێر ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت
عێراق و هەسەدە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكدەهێنن
دوات عێراق و هەسەدە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكدەهێنن
پەیوەنیدر