هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشكرای دەكات، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا سەدان هاووڵاتی سڤیلیان ڕفاندووە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێدا ئاماژەی بەوەكردووە، 120 ئۆتۆمبێلی پڕ لە خەڵک لە لایەن چەکدارەکانەوە ڕفێندراون.
ڕاشیگەیاندووە، لە ناوچەی شەهبا و شێخ نەجاڕ 15 هەزار سیڤیل گەمارۆ دراون و دەستبەسەر کراون و بێ ئاو و خۆراك ماونەتەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشكردووە، چارەنووسی ئەو سەدان هاووڵاتیە تائێستا نادیارە.