یەكێتی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان ڕاگەیاند



لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی یه‌كێتی ڕایدەگەیەنێت، نابێت مووچه‌ وه‌كو كارتێكی سیاسی به‌كاربهێنرێت و دەشڵێت: له‌ ئێستادا 60 ڕۆژه‌ فەرمانبەران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆیه‌ مافی خۆیان خۆپیشاندان بكه‌ن.

زیاد جەبار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆران دواكه‌وتووه‌، هه‌مووان ئاگادارن، كه‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌مێنێت له‌ پێناو زامنكردنی مووچه‌”.

وتیشی، “ڕه‌نگه‌ جیاوازییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌بووه،‌ كه‌ نابێت مووچه‌ وه‌كو كارتێكی سیاسی به‌كاربهێنرێت و جیابكرێته‌وه‌ و بتوانێت مووچه‌ی خه‌ڵك زامن بكرێت”.

له‌باره‌ی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، زیاد جەبار جەختی كردەوە، “فه‌رمانبه‌رانی مافی خۆیانه‌ 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌ ئێستادا 60 ڕۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووە،‌ بۆیه‌ مافی خۆیان خۆپیشاندان بكه‌ن”.

سه‌ره‌ڕای ڕه‌وانه‌كردنی 763 ملیار دینار له‌لایه‌ن وەزارەتی دارایی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌، به‌ڵام حكومەتی هەرێم تا ئێستا ئامادە نییە ئەو پارەیە وەربگرێت و دەڵێت: كورتهێنانی هەیە و ناتوانێت پڕی بكاتەوە، بۆیە هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ دیارنییه‌ لەكاتێكدا هێشتا مووچەی مانگەكانی 10 و 11 دابەشنەكراوە و كاتی مووچەی مانگی 12ش نزیك دەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه‌ كاتژمێر 10:00ی به‌یانی خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌وتین ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

گرووپە چەكدارەكانی سوریا سەدان هاووڵاتی كورد دەڕفێنن
پێت گرووپە چەكدارەكانی سوریا سەدان هاووڵاتی كورد دەڕفێنن
لە سەر بودجەی هەرێم پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمان كشانەوە
دوات لە سەر بودجەی هەرێم پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمان كشانەوە
پەیوەنیدر