بەهۆی لابردنی بڕگەی هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، پەرلەمانتارانی كورد كشانەوە و هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت و بەوەش نیسابی كۆبوونەوە تەواو نەبوو و كۆبوونەوە نەكرا.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرۆکی لیژنەی دارایی بەفەرمی داوای لابردنی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی لەبەرنامەی کار پێشکەش کرد، پاش لابردنی ئەو بڕگەیە پەرلەمانتارانی کورد کۆبوونەوەی پەرلەمانمان جێهێشت و بەوهۆیەوە کۆبونەوە ئەنجام نەدرا.
ڕاشیگەیاند، هەرچەندە ئەو هەمواری یاسایەی بودجە کێشەی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکات، بەڵام هەموارەکە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت ١٦ دۆلار تەرخان دەکات کەپێشتر ٦ دۆلار بوو.