دوای هەڕەشەکانی ترەمپ، مەکسیک دەستی بە دەستگیرکردنی کۆچبەری نایاسایی کرد



مەکسیک لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەری دەستگیرکرد ئەویش دوای ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڕەشەی زیادکردنی باجی لەو وڵاتە کرد ئەگەرهاتوو لێشاوی کۆچبەر و ماددەی هۆشبەر رانەگرێت.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، هەڕەشەی سەپاندنی سەدا ٢٥ی باجی گومرکی کرد بەسەر تەواوی ئەو بەرهەمانەی لە مەکسیکەوە هەناردەی وڵاتەکەی دەکرێن، ئەوەیش لە ئەگەری ڕانەگرتنی لێشاوی ماددەی هۆشبەر و کۆچبەران، حکومەتی مەکسیک دەستی بە دەستگیرکردنی کۆچبەران کرد.

سوپای مەکسیک و بەرپرسانی دۆسیەی کۆچ لەو وڵاتە، ئۆپەراسیۆنیان دژ بە کۆچبەران لە سەرانسەری وڵاتەکە ئەنجامدا و لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار و ٢٣٤ کۆچبەریان دەستگیرکرد.

ئەم هەنگاوەی مەکسیک دوای هەڕەشەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ترەمپ هات کە ڕایگەیاند ئەگەر لێشاوی کۆچبەر و ماددەی هۆشبەر ڕانەگیرێت، سەدا ٢٥ باجی گومرکی دەخاتە سەر تەواوی ئەو بەرهەمانەی لە مەکسیکەوە ڕەوانەی وڵاتەکەی دەکرێن.

سوپای سوریا لە شاری حەما كشایەوە
پێت سوپای سوریا لە شاری حەما كشایەوە
سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان و کورد و داهاتوو
دوات سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان و کورد و داهاتوو
پەیوەنیدر