فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە سلێمانی دەستپێدەکات



27ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی دەستپێدەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ژێر دروشمی ” لە پێناوی شکۆی وشە گەلاوێژ بەردەوامە” 27ەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام کە تێیدا دوو پێشانگەی کتێب و دەستڕەنگینی دەکرێنەوە.

ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ ڕاگەیاند، فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکیی هونەری و ئەدەبی لەخۆدەگرێت چەندین خەڵات پێشکەشدەکرێن، یەکێک لەوانە خەڵاتی زێڕینی کوردستانە کە بە ئەدیبێکی بیانی دەدرێت و خەڵاتی زێڕینی گەلاوێژ بە ئەدیبێکی کورد دەدرێت، جگە لە خەڵاتەکانی پێشبڕکێی گەلاوێژ کە خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمە بۆ شیعر، چیرۆک لێکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا کۆنسێرتی گۆرانیی هونەرمەند دیاری قەرەداغی بەڕێوەدەچێت و شاعیری کورد جەمال غەمبار شیعر پێشکەشدەکات.

 

 

زانکۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی زانکۆ عەرەبیەکاندا پلەی 71-80 ی پێبەخشرا
پێت زانکۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی زانکۆ عەرەبیەکاندا پلەی 71-80 ی پێبەخشرا
مامۆستا شەڵماشی کۆچی دوایی کرد
دوات مامۆستا شەڵماشی کۆچی دوایی کرد
پەیوەنیدر