وتەبێژی پارتی وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان حزبەکەی و یەکێتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت” لە ڕۆژانی ئایندەدا پێکەوە گفتوگۆ دەکەین”.
مەحموود محەمەد، وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا نیەتێک هەیە کە دووبارە یەکێتی و پارتی کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەستیارەوە بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گفتوگۆیانە بۆ گەیشتنە بە ڕێککەوتن و یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆخەی ئیستا لە ئارادایە، و لەبەر هەستیاری و دۆخی ئێستا پێویستە بەزویی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.
جێی ئاماژەیە، 30ـی تشرینی دووەمی 2024 له سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان سهردانی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی کوردستان كرد، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو دوو حیزبەبوو لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ئەنجامەکان.