سودانی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەشداری كرد و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی كورد سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕایگەیاند، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم ٪١٢.٦٧ هەر ئەو ٧٦٣ ملیارانە ماوە، کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە سەرۆک وەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لەنەناردنی مووچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکومەتی عێراقی هۆکارە و ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە!

دەشڵێت: سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەوەڵامدا وتی، “مەسەلەی مووچە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە، پێشتر هەرێم بەهیچ مادە و بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم ٪١٢.٦٧ هەر ئەو ٧٦٣ ملیارانە ماوە، کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا”.

بە وتەی سۆران عومەر، سودانی وتویەتی، “هەرێم پابەند نەبووە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنوری و باج و داهات، بەڵکو ئەم هەموارەی یاسای بودجە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە چارەسەر بکات بۆ ساڵی داهاتوو”.

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 1ـی كانونی یه‌كه‌می 2024 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بڕی 763 ملیار دیناری خسته‌سه‌ر هه‌ژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2024ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، بەڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم پاره‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌و پێیه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به‌ 996 ملیار دیناره و 233 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه‌.

May be an image of 8 people, newsroom and text

May be an image of text

وادەی کۆبوونەوەی دووەمی یەکێتی و پارتی ڕاگەیەندرا
پێت وادەی کۆبوونەوەی دووەمی یەکێتی و پارتی ڕاگەیەندرا
دوو كچی كورد لەناو 100 ژنە كاریگەرەكانی ئەمساڵی جیهاندان
دوات دوو كچی كورد لەناو 100 ژنە كاریگەرەكانی ئەمساڵی جیهاندان
پەیوەنیدر