بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێڕاق بڕیار لەسەر یاسای هەموارکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بدات، هاوکات تەمەنی خانەنشینی سێ ساڵ زیاد دەکرێت.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی داراییی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر چەند پرسێک لە پەرلەمانەوە پرسیار ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر لە دانیشتنەکەدا بڕیارە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەموواری یاسای خانەنشینی بدات، ئەمە لەکاتێکدایە پپێشتر لیژنەكەیان ڕەشنووسی هەموواركردنەوەی یاسای خانەنشینی گشتی پێشكەش بە خوێندنەوەی یەكەم كرد، و بەپێی هەمووارەکە تەمەنی خانەنشینی لە عێراق زیاد دەکرێت.
بەپێی ڕەشنووسی یاساکە داوا کراوە تەمەنی خانەنشینی لە عێڕاق لە 60 ساڵەوە بگۆڕدرێت و بکرێتە 63، واتە سێ ساڵ زیاد بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان ساڵانێکە تەمەنی خانەنشینی بە 63 ساڵ دیاریکراوە و دوای ئەو ماوەیە خانەنشین دەکرێن.