ڕەوتی هەڵوێست پاڵپشتی لە بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند و داوا دەکات بایکۆتی گشتی ڕابگەیەنرێت.
سەردار قادر، وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێستى نیشتمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرتووە، کە بەغداد بۆ مووچەی ناردووە.
ڕاشیگەیاند، پشتگیری لە بایکۆتی مامۆستایان دەکەین و داوا دەکەین لایەنگرانمان بەشداری لە بایکۆت و خۆپیشاندانی مووچەخۆراندا بکەن.
جەختیشی كردەوە، بەشداری لە حکومەت لەگەڵ پارتی و یەکێتی ناکەین.