كارەبای مۆلیدە كرا بە 24 كاتژمێری



خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لابرا و لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاتژمێر کاردەکەن و كارەبا دەدەن بە هاووڵاتیان.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاتژمێر مۆلیدەکان کاربکەن، بڕیارەکە بۆ سەنتەری شارە و دەورووبەر ناگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “هەر هاووڵاتییەک ناڕەزایی هەیە و دەڵێت پارەی زۆر بۆ دێتەوە، پەیوەندیمان پێوەبکات لیژنە دەچێتە گەڕەکەکەیان، ئەگەر زۆرینەی گەڕەکەکە دژی کارکردنی 24 کاتژمێریی مۆلیدە بوو، ئەوکاتە بۆ ئەو گەڕەکە وەکو ڕابردوو دەیکەینە خشتە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سلێمانی بەپێی بڕیاری قائیمقامیەت، لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیشدا مۆلیدەکان کاتژمێر 6:30 بۆ 8ی بەیانی و 1ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو كاردەكەن، بەڵام لە 8ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ كارەبا نادەن بۆ ئەوەی پارەی مۆلیدە زۆر لەسەر هاووڵاتیان نەكەوێت.

نەخۆشخانەی هیوا چارەسەرێکی نوێ بەکاردەهێنێت
پێت نەخۆشخانەی هیوا چارەسەرێکی نوێ بەکاردەهێنێت
حزبێكی هەرێم پاڵپشتی بۆ خۆپیشاندان و بایكۆت ڕاگەیاند
دوات حزبێكی هەرێم پاڵپشتی بۆ خۆپیشاندان و بایكۆت ڕاگەیاند
پەیوەنیدر