وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی (١١) دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی یە کشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هاوکاری مانگی (٢٠٢٤/١١) دابەش دەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانەوە مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.