سەرۆک کۆماری عێراق داوای مسۆگەرکردنی مافی ئێزدییەکان دەکات



لە کۆبوونەوەی لەگەڵ میری ئێزدییان، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق داوای مسۆگەرکردنی مافی ئێزدییەکانی کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان کرد.

باس لەوەشکراوە: لە دیدارێکدا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاووتوێکران و باس لە هەوڵەکان کرا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

ئەوەش هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە کرا و سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی عێراق و هاووڵاتیانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەسەر گرنگی دووبارەکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی سەرجەم عێراقییەکان و بەتایبەتی ئێزدییەکان کە بەشێکی گرنگن و بەشێکی دانەبڕاوی گەلی عێراقن و داوای کرد بەهاکانی پێکەوەژیانی برایانە بەرز رابگیرێن و ڕۆڵیان هەبێت لەبنیاتنانی عێراقێک کە هەمووان لەخۆبگرێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 194 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە
دوات سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 194 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە
پەیوەنیدر