کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران بووە کە سێ پلە لە ژێر سفر بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێێ.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی وتووە: سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17
سلێمانى: 16
دهۆک : 17
زاخۆ : 18
هەڵەبجە :17
کەرکوک: 18
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان : 18