ئایا تا ئێستا زانیوتە هۆکاری سپیبوونی قژت بە خێرایی بۆچی دەگەڕێتەوە؟



هۆکارەکانی سپیبوونی قژ بە خێرایی ئەمانەن

 بۆماوەبۆماوە گرنگترین هۆکارە کە دەستنیشانی دەکات قژ لە چ تەمەنێکدا ڕەنگی خۆی لەدەست بدات بۆ هەندێک کەس، تەنانەت بەر لەوەی بگەن بە تەمەنی ٢٠ ساڵان ئەم ڕووداوە ڕوودەدات، بۆ هەندێک کەسی دیکەش ئەم پرۆسەیە درەنگتر ڕوودەدات.

خواردنی لە ڕادەبەدەری خۆراکە زیانبەخشەکان: پسپۆڕان دەڵێن خواردنەوەی لەڕادەبەدەری چا و قاوە و کحول یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەی ڕەنگی خۆڵەمێشی لە قژدایە، خۆراکە چەورەکان و بەهارات و خواردنە ترشه‌كانیش هۆکارن بۆ سپیبوونی قژ.

 هۆرمۆنەکانهۆرمۆنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ڕەنگی قژ هەیە، نەبوونی هاوسەنگی لە جەستەدا ڕێگە بۆ سپیبوونی قژ خۆش دەکات.

 ماددەی کیمیاویهەندێک جار بەکارهێنانی ئەو شامپۆیانەی ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یان کیمیاوییە وەک سابوون  ڕەنگکردنی موو و وە هەندێک هۆکاری دیکە دەتوانێ ڕاستەوخۆ ئەم کێشەیە دروست بکات.

 پێستی سەری پیس و چەورپێستی سەری چەور و پیس دەتوانێ ببێتە دەسپێکی سپبوونی قژ، چونکە دەتوانێ بێخی قژەکان لاواز بکات و ڕێگری بکات لە گەیشتنی خوێن بە بێخی قژەکان.

 

کەشناسی نزمترین پلەی گەرمای شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
پێت کەشناسی نزمترین پلەی گەرمای شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
دوو ژن لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دران
دوات دوو ژن لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دران
پەیوەنیدر