دوو ژن لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دران



سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد کە دوانیان ژن بوون و پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەم، سزای سێدارەی پیاوێک بە ناوی حەسەن حەسەن بەیگی خەڵکی سەروای کارزانی سەر بە شاری شیروان و چەرەداول و دوو ژن، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر و لە دۆسیەی جیاوازدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئایا تا ئێستا زانیوتە هۆکاری سپیبوونی قژت بە خێرایی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
پێت ئایا تا ئێستا زانیوتە هۆکاری سپیبوونی قژت بە خێرایی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
لە سلێمانی بایکۆت چەندین خوێندنگە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری گرتەوە
دوات لە سلێمانی بایکۆت چەندین خوێندنگە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری گرتەوە
پەیوەنیدر