لە سلێمانی بەهۆی دابەش نەکردنی مووچەوە بازنەی بایکۆت فراوان دەبێت و جگە لە خوێندنگەکان ژمارەیەک فەرمانفەی دیکەشی گرتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە دوو مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆراندا، بۆ ئەو مەبەستەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆت فراوان دەبێت.
لە سلێمانی جگە لە ڕاگرتنى دەوامى خوێندن لە چەندین قوتابخانە، هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى کارەبا و دارستان و پاوان، شارەوانى ڕۆژئاوا بایکۆتى دەوامیان ڕاگەیاند.